سەردانیەکی بەسود و دانیشتنێکی پڕ لە زانست لەگەڵ زانای پایەبەرز شێخ ڕەبیع خوا بیبارێزێت

 بەشی یەکەم

بسم الله الرحمن الرحیم الحمدلله رب العالمين.. والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين.. أما بعد:

لە نیعمەتی خوای گەورە لەسەر بەندەکانی بریتیە لە سەردانی کردنی ماڵی خوای گەورە مەککەی پیرۆز،جا بۆ حەج کردن بێت یاخود بۆ عومڕە کردن بێت و تێیدا لبیک اللهم لبیک بکەیت یاخود اللە اکبر بکەیت و خوا بە گەورە دابنێی... وە لەگەڵ ئەو عیبادەتە گەورەیەش سەردانی کردنی زانایانی بەڕێزمان لەو پارچە زەویە پیرۆزەدا.... وە ئەوەی گومانی تێدا نیە کە لەو زانایانەی کە چاوەکان پێی دەگەشێتەوەو بە جۆش و خرۆش بۆ بینینی و گەیشتن پێی شێخی ئیمام و تاقیکەرەوەی سەردەم شێخ ڕەبیع ە حفظه الله تعالى... بەهۆی ئەو مەکانەتەی کە هەیەتی،وە فەزڵی ئەو زانایە دوای فەزڵی خوای گەورە لەسەر سەلەفیەکان: کە فێرکارو ـ پەروەردەکارو ـ ئامۆژگاریکارە ـ ..... وە ئەو شتانەش بۆ ئێمە هاتەجێ وەک برایانی ـ کوردستان ـ بە ئاسانی،پاش پەیوەندیەکی کورت بە نامەیەکی پوخت لەگەڵ شێخی بەڕێز وەک باوکی - عمر ی کوڕی شێخ ڕەبیع حفظهما الله تعالى وە خوای گەورە ئەو حڕس و فەزڵ و ڕێزەیان زیاتر بکات.... وەڵامی ئەو پەیوەندیەمان درایەوە بە بەخێرهاتن و بە دڵخۆشی و فەرموو کردن لێمان..... ـ وە دوای نوێژی عیشا لەگەڵ براکانمان تاڵب عیلمە سەلەفیەکان چوین بەرەو ماڵی ئاوەدانی شێخ ڕەبیع.... وە بە زمانی حاڵمان دەمان گوت: چاوپێکەوتنی تۆ ئەی شێخ ڕەبیع خۆشترە لە لامان لە هەنگوین.... هەروەک لە ابو نعيم لە (الحلية بسند حسن ١٧/٥)،وە لە ابن أبي الدنيا لە (الاخوان لاپەڕە ١٣٨) هەواڵێک بەو مانایە هاتوە: "لە مالك ی کوڕی مِغول کە دەڵێت: طلحة ی کوڕی مصرِف پێی گوتم: چاوپێکەوتنی تۆ خۆشەویسترە لەلام لە هەنگوین". وە ئەوەش بە هەمان شێوە لەسەر ئیمامی میحنە شێخ ڕەبیع جێبەجێ دەبێت حفظه الله تعالى .. وە ئێمە گەیشتین بە درەنگەوە لەگەڵ ئەوەشدا شێخ عمر بە پێکەنینەوە پێشوازی لێ کردین، وە داینیشاندین لە یەکێک لە ژورەکان کە دوو کەسیش لەوێ چاوەڕوان بون کە نەمان دەناسین،وە کەسێکی تری لێبوو فلیپینی بوو،وە کاتێک پرسیارمان لێکردن لەو دوو کەسە زانیمان خەڵکی جەزائیرن،وە ئەوەی تر دکتۆر بوو هاتبوو بۆ چارەسەری شێخ ڕەبیع حفظه الله تعالى.. وە دوای دانیشتنێک بۆ ئیسراحەت کردن،هەموومان ئەو برایانە چوینە لای شێخ ڕەبیع و زۆر پێشوازی لێکردین،وە پرسیاری حاڵمانی لێکردین.... وە ڕێزی لێناین بە ئامۆژگاریە کورتە بەسودە زێڕینەکانی لەو ئامۆژگاریانە: - تەقوای خوای گەورە... - یەکبون و خۆشویستنی یەکتر... - وە تەڵەبی عیلم کردن بە باشی و بە ئیخڵاسەوە.... - وە خوێندنەوەی کتێبەکانی فەرمودە.... - خوێندنەوەی کتێبەکانی شيخ الإسلام و تەڵەبەکەی ابن القيم،وە کتێبەکانی شێخ محمد عبدالوهاب،وە هەموو زانایانی سەلەف ..... - وە بڵاوکردنەوەی مەنهەجی سەلەفی بە حیکمەت و بە ئامۆژگاری باش.... - وە ڕەددانەوەی ئەهلی بیدەع بە بەڵگەو حوججە... ـ وە پرسیاری لەو برایانەمان کرد: ئایا عەڕەبی تێدەگەن و دەزانن؟گوتیان بەڵێ، وە تەئکیدی لێمان کردەوەو داوای لێمان کرد کە فێری زمانی عەڕەبی ببین،بۆ ئەوەی لە دینەکەی خۆمان تێبگەین و فێرببین... ـ وە لە حڕسی بۆ سوننەت ئامۆژگاری یەکێک لە براکانی کرد کە هێقەی کراسەکەی درێژ نەکاتەوە لە مەچەکی زیاتر،چونکە ئەویش لە ئیسبال و شۆڕی جلە.... ـ پاشان باسی فیتنەی شێخ محمد بن هادي المدخلي کردو فەرموی: کە زەرەیەک لە بەڵگەی پێنیە، وە بەڕاستی ئەو شتانەی ئەوم خوێندوەتەوە... وە زوڵمی لە سەلەفیەکان کرد...وە تەفرەقەی ناوە لە ناو دەعوەی سەلەفی لە وڵاتی جەزائیر و مەغریب و.....هیتد وە گوتی بە تەعەجوبەوە کە شێخ محمد بە سەلەفیەکان دەڵێت(صعافقة)واتە جاهیل و نەزانن!!، وە شێخ ڕەبیع فەرموی:قسەکانی ئەو وەرمەگرن ـ قسەیەک لەو شێوەیە ـ ـ وە ووتی:لە شێخ محمد دەترسێم کە بکەوێتە ناو بیدعەوە.... ـ تێبینی و ئاگاداری: ئەوە بەشی یەکەم بوو ـ دانیشتنە گشتیەکەمان لەگەڵ شێخ تەواو بوو ـ کە کۆمەڵێک لە برا سەلەفیەکانمان لە کوردستان ئامادەی بون، وە دوای ئەوە بەشی دووەم بەدوای دادێت ـ دانیشتنێکی تایبەت ـ لەگەڵ شێخ ڕەبیع.... وە ئەو دانیشتنە تایبەتە بە ئامادەبونی شێخ عبدالواحد المدخلي و مامۆستا جبرائيل بابان الكردي بوو ... من ئەوەم نەقڵ کرد وەک خۆی و بە ئەمانەتەوە،وە بە ئامادەبونی چەند برایەک: الشيخ جبريل بابان ملا مريوان بازياني وسام الكردي حسن الدلوي ملا هشام شكر د. كۆچر ڕانیەیی هەژار شاكر وە چەند برایەکی بەڕێزی تر..

نوسینی : سيروان ئەشقەڕ مكة المكرمة ـ٢٧-شعبان-١٤٣٩.