بسم الله الرحمن الرحیم
ڕوون كردنه‌وه
بۆ كوڕه‌كانی دكتۆر عبداللطیف و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون :
( ته‌قوای خوا بكه‌ن )
الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله ...
له پاشاندا: له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا كوڕه‌كانی د.عبداللطیف سه‌ردانی شێخ ربیعیان كرد - خوای گه‌وره بیپارێزێت - له شاری مدینه و پاش سه‌ردانی كردنه‌كه‌یان نوسراوێكیان بڵاوكرده‌وه له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌موو دونیایان پێ پڕكرده‌وه و وایان نیشانی خه‌ڵكی دا كه ئه‌مه ته‌زكیه‌ی تازه‌یه...له‌لایه‌ن شێخ ڕه‌بیعەوە - خوای گه‌وره بیپارێزێت - و تێدا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه شێخ پشتیوانی لە د. عبداللطیف کردووەو به‌ڕائه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیووه له‌و بابه‌ته ئه‌خلاقیه‌ی كه تێیكه‌تووه، وه ئه‌مه پیلانێكه له دژی دكتۆر. وه به‌هۆی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه شێخ ڕه‌بیع تووشی چه‌ندین تانه و ته‌شه‌ر و جنێو و قسه‌ی ناشرین بوو ، وه وێنه‌ی شێخیان بڵاوكرده‌وه - له‌لایه‌ن حیزبی و بیدعه‌چیه‌كانه‌وه - وه ئه‌مه‌ش شتێكی چاوه‌ڕوان كراوه له‌وان و ئێمه هیچ گوێیان پێ ناده‌ین و هیچ ڕیز و قه‌درێكیان لای ئێمه نیە... به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی غه‌مبار كردووه و شوێنه‌واره‌كه‌ی دیاره به‌سه‌رمانه‌وه و ئازارمانی داوه، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی عه‌وامیش ده‌مدرێژیان كرد و به‌شداریان کرد له‌م تاوانه گه‌وه‌ره‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆشتی زانایان ژه‌هراویه، وه خوای گه‌وره قه‌بوڵی ناكات سوكایه‌تی به دۆسته‌كانی بكرێت و ئازاریان بدرێت، وه‌گومانی تێدانیه كه زانایان دۆستی خودان و به‌تایبه‌تی زانایانی سوننه‌ت و فه‌رمووده، له‌وانه زانای خۆشه‌ویستمان ڕه‌بیع المدخلي و عببد الجابری و محمد بن هادي و عبدالله البخاري - خوای گه‌وره هه‌موویان بپارێزێت -. بابگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنمان و به‌كوڕه‌كانی دكتۆر و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون ده‌ڵێم: - ئه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌زكیه‌یان بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر قسه‌ی خۆیان و شوێنكه‌وته‌كانی دكتۆر-بەلام لەڕاستیدا تەزکیە نیە- كاتێك سه‌ردانی شێخ ڕه‌بیعتان كرد نه‌ده‌كرا ئه‌م ڕاستیانه‌ی پێ بڵێن:
1- ئایا پێتان ڕاگه‌یان كه باوكتان بووه هۆكاری هه‌ژاندنی كۆمه‌ڵگای كوردی موسڵمان و دیندار؟!
2- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه باوكتان بوو به هۆكاری ناشرین كردنی سومعه‌ی بانگه‌وازی سه‌له‌فی و شوێنكه‌وتووانی و شێواندنیان به شێوه‌یه‌كی ته‌واوی؟!
3- ئایا پێتان ڕاگه‌یان كه باوكتان بوو به هۆكاری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئافره‌تێك و هه‌ڵه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له مێرده‌كه‌ی، وه‌كو خۆی دانی پێداده‌نێ له یه‌كێك له تۆماره ده‌نگیه‌كانیدا؟!
4- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه باوكتان خۆی دانی به‌و په‌یوه‌ندیه عاشقیانه داناوه كه تۆماركراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه؟!
5- ئایا پێتان ڕاگه‌یاندووه كه پارچه ده‌نگیه‌كانی باوكتان ڕاست بوو، و دروست كرا‌و نه‌بو و زۆربه‌ی پێش ماره‌كردن بوو؟! - كاتێك ده‌ڵێم زۆربه‌ی: له‌به‌ر دان پێدانانه‌كه‌ی دكتۆر واده‌ڵێم ئه‌گینا ئه‌و ده‌نگانه و شێوازه‌كه‌ی پێ ناچێت دوای ماره‌كردن بێت ؟!!!-.
6- ئایا پێتان ڕاگه‌یاندووه كه باوكتان ئێستا به دروستی ده‌زانێت گه‌نجان قسه له‌گه‌ڵ كچی خه‌ڵكیدا قسە بكه‌ن به ته‌له‌فۆن به‌بیانووی ماره‌كردن، وه‌كو خۆی دانی پێدانا؟!
7- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه باوكتان له ده‌نگیه‌كاندا چی به‌و ئافره‌ته داماوه ده‌ڵێت!، كه له ڕوومان نایات باسی بكه‌ین؟
8- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه مامی ئه‌و ئافره‌ته داماوه لۆمه‌ی باوكتانی كرد و سةرزةنشتي كرد و پێی ووت :تۆ سه‌یری پله و پایه و ته‌مه‌نی خۆت كردووه، پێی وت كچه فه‌قیر و داماوه‌كه‌ی ئێمه سیقه‌ی به تۆ كرد و هات بۆ لات تاوه‌كو چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزیته‌وه بۆ كێشه‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وای زانی جه‌نابت كه‌سێكی سیقه و دینداریت؟
9- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه باوكتان كۆمه‌ڵێك كه‌سی نارد تاوه‌كو صوڵحی بۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری ئه‌و ئافره‌ته داماوه‌دا، وه پێتان ڕاگه‌یاند كه كێ بوون ئه‌وانه‌ی چوون صوڵحی بۆ بكه‌ن و چی ڕوویدا له‌و صوڵحه‌دا؟
10- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه باوكتان بوو به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ویستیان هه‌ستن به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندن و باوكت قه‌ده‌غه بكه‌ن له وتاردان، تاوه‌كو وای لێهات باوكتان ناچاربوو له دواساتدا په‌شیمان بێته‌وه و له ژێر فشاری خه‌ڵكیدا وتار نه‌دات و كه‌سێكی دیكه‌ی له شوێنی خۆی دانا؟
11- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه باوكتان بوو به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه مزگه‌وته‌كه‌ی چوارده‌ور بگیرێ به ئاسایش و دژه تیرۆر-بؤ باراستني- وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌مه مزگه‌وتێكی ته‌كفیری و حیزبیه‌كانه كه خه‌ڵكی هان ئه‌ده‌ن و كێشه و ئاژاوه ده‌نێنه‌وه؟
12- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه باوكتان بوو به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بانگه‌وازی سه‌له‌فی و سه‌له‌فیه‌كان بخاته شوێنێكی شه‌ڕماوی و حاڵه‌تێك كه كه‌س حه‌سوودی به حاڵیان نه‌بات، به‌شێوه‌یه‌ك بوون به گاڵته‌جاری و شوێنی پێكه‌نینی خه‌ڵكی له دائیره و كارگه و بازاڕ و زانكۆ و په‌یمانگاكان، وه ئێستا خه‌ڵكی گاڵته به سه‌له‌فیه‌كان ده‌كه‌ن، وه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی باوكتانه‌وه ئێستا بووین به بنێشته خۆشه وگاڵته‌جاری ڕاگه‌یاندن و ئه‌نته‌رنێت، وه سوێند بێت به‌خوا ئێستا هه‌ندێك له برایان له ڕوویان نایات له ماڵ ده‌رچن ته‌نها بۆ پێویستی نه‌بێت، -ئای چه‌ند صۆفی و ئیخوانی و ته‌كفیری و حدادی و عه‌لمانیه‌كانتان دڵخۆش كرد پێمان- ؟
13- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه ئێستا چه‌ندین گۆرانی و ته‌مسیلیان ده‌ركردووه له‌سه‌ر گاڵته‌كردن به سه‌له‌فیه‌كان و ده‌یانه‌وێت فلیمی سینه‌ماییان له‌سه‌ر ده‌ربكه‌ن؟
14- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه ئێستا عاشقان و دڵداران له بری به خۆشه‌ویسته‌كانیان بڵێن كه‌مێ ( ڕۆمانسی ) به، پێیان ده‌ڵێن كه‌مێ ( سه‌له‌فی ) به؟!
15- ئایا پێتان ڕاگه‌یاند كه ئێستا خه‌ڵكی گاڵته به ڕیشدار و ئافره‌تی نیقاب له‌سه‌ر ده‌كه‌ن پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئابڕوچوونه؟
بێگومان وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ... لای ئێوه‌یه ؟!!
بۆیه پێتان ده‌ڵێم: ته‌قوای خواتان بێت و به‌زه‌ییه‌كتان به سه‌له‌فیه‌كان و بانگه‌وازه‌كایاندا بێته‌وه، وه سوێن بێت به‌خوا كاتێك ئه‌مه ده‌نوسین له خه‌فه‌تدا دڵه‌كانمان خوێنی لێ ده‌تكێ و دڵمان سوتاوه بۆ ئه‌و بانگه‌وازه و حاڵمان كه‌چی به‌سه‌رهات و گه‌یشت به‌چی ڕۆژێك له كوردستان.
وه بیرتان ده‌هێنمه‌وه و پێتان ده‌ڵێم: خۆزگه وه‌كو ئیمام علي كوری مه‌دینی ده‌بوون كاتێك پرسیاری لێكرا له باره‌ی باوكی، ئیبن و حیبان له كتێبی ( المجروحین 15 / 2 ) دا ده‌فه‌رمووێت: "پرسیاركرا له علي كوڕی مه‌دینی له باره‌ی باوكیه‌وه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: پرسیار له غه‌یری من بكه‌ن، وتیان ئێمه پرسیارمان له تۆ كرد، ئه‌ویش سه‌ری داخست و پاشان به‌رزی كرده‌وه و فه‌رمووی: ئه‌مه دینه و باوكم لاوازه له فه‌رمووده‌دا". وه أبو حاتم له ( الجرح والتعدیل ) دا هاتووه و ده‌ڵێت: "علي كوڕی مه‌دینی هه‌رگیز فه‌رمووده‌ی له باوكیه‌وه نه‌ده‌گێرایه‌وه، وه كه‌سانێك هه‌بوو ده‌یان وت: علي كوڕی مه‌دینی ئه‌زیه‌تی باوكی ئه‌دات كاتێك فه‌رمووده‌ی لێوه ناگێڕێته‌وه". و خه‌طیبی به‌غدادی ده‌فه‌رمووێت - ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت -: "هیچ كه‌سێك نیه له ( ئه‌هلی حدیث ) خۆشویستنی هه‌بێت له كاتی حه‌دیث گێڕانه‌وه‌دا، ته‌نانه‌ت باوكیشی بێت یاخود برای بێت یاخود كوڕی بێت". واته: خۆشویستنی بۆ ئه‌م كه‌سانه وای لێ ناكات حق نه‌ڵیت له گێرانه‌وه‌ی حدیثدا بێت یان له رجاله‌كانیدا. ئه‌وه علي كوڕی مه‌دینی كه پێشه‌وای ئه‌هلی حدیثه له‌سه‌رده‌می خۆیدا یه‌ك پیتی لێ ناگێردریته‌وه له به هێز دانانی باوكی خۆیدا، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه لێیگێڕدراوه‌ته‌وه كه ئه‌ڵێت: باوكم لاوازه و حدیثی لێ وه‌رناگیرێت".[بڕوانه: شرف أصحاب الحديث].
ئه‌یهێنمه‌وه یادتان به مرواریه‌ك له مرواریه‌كانی شێخ عبید الجابري خوای گه‌وره بیپارێزێت ده‌رباره‌ی به مه‌زندانانی سوننه‌ت و حه‌قدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر عبدالله ی كوڕی سلێمان - مه‌به‌ستی باوكی خۆیه‌تی - ئه‌گه‌ر پشت بكات له سوننه‌ت پشتی لێ ده‌كه‌م".
خۆزگایه به شێخ ربیع ڕاستیه‌كانتان بوتایه ترسناكی ئه‌وه‌ی ڕوویدا وه ئه‌وه‌ی كه ڕووده‌دات له وڵاتی ئێمه‌ی كوردستان كه هۆكاره‌كه‌ی باوكمانه. خۆزگا دكتۆر عبداللطیف زانایانی نه هێنایه‌ته ئه‌م كێشانه‌وه، وه ئه‌م به‌زمه شه‌خصیه‌وه. له دواییدا بۆ كه‌سان و كةلةكةي خۆم له كوردان ده‌ڵێم: زانای پایه‌به‌رز شێخ ره‌بیع یه‌كێكه له گه‌وره زانایانی ئه‌هلی سوننه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، وه ته‌مه‌نێكی زۆری به‌سه‌ربردووه گه‌یشتۆته هه‌شتاو ئه‌وه‌نده ساڵه له خزمه‌تی ئه‌م دینه پاکەدا ، وه له خزمه‌تی موسڵمانان به گشتی، وه هه‌ركه‌سێكیش سه‌ردانی كردبێت له‌ماڵه ئاوه‌دانه‌كه‌ی ده‌زانێت و ده‌بینێت ئه‌م ڕاستیانه به هه‌ردوو چاوه‌كانی خۆی، شوێن و مه‌كانه‌تی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و به‌س له وڵاتی سعودیه نیه، به‌ڵكو له هه‌موو شوێنێكی ئاوه‌دانی دایه، وە چه‌نده‌ها قوتابی و چه‌نده‌ها زانای به‌ڕێز له ژێرده‌ستی فێربوونه، وه چه‌نده‌ها كتێبی هه‌یه، وه چه‌نده‌ها كتێبی مه‌زن و چه‌نده‌ها محاضراتی هه‌یه كه قوتابی عیلم و زانایان ناتوانن بێ پێویست بن لێی،وە شێخ ره‌بیع په‌یوه‌ندی نیه به‌وه‌ی له كوردستاندا ده‌گوزه‌رێت ده‌رباره‌ی كێشه‌كه‌ی دكتۆر و وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خانه‌وادە به‌ڕێزه‌دا.
وه ئه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌لی كوردی خۆشده‌وێت و به‌به‌رده‌وام به‌باشه باسیان ده‌كات، وه دوعای خێر و سه‌رفرازیان بۆ ده‌كات بۆیه تكا ده‌كه‌م و داوا ده‌كه‌م كه وازبێنن له كۆمێنت و قسه‌ی به‌دڕه‌وشتی و نابه‌جێ ده‌رباره‌ی ڕێبازی سه‌له‌فی پیرۆز و ده‌رباره‌ی ئه‌م زانایه، وه ده‌رباره‌ی مامۆستایانی سه‌له‌فی.
وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ
وصلى الله على نبينا محمد وعلى اله وصحبه اجمعين...
تێبێنی: چه‌ند برایه‌ك داوایان لێكردین له‌و كاته‌ی ئه‌م بابه‌ته بڵاوبوویه‌وه كه به گه‌وره زانایان بڵێین، به‌ڵام نه‌مان وت؛ له‌به‌ر ستر كردن و شه‌رم كردن، وه له‌به‌ر ته‌ندروستی زانایان.
سیروان ئه‌شقه‌ڕ - هه‌ولێر یه‌ك شه‌ممه 9 شعبان 1437هــ