|[ نوێ ]| ئاراسته كردنی چهند پرسیارێك له شێخ ربیع بن هادي المدخلي سهبارهت به كوردستان
ئاراستەکردنی چەند پرسیارێك لەلایەن مامۆستا سیروان ئهشقهڕ و مامۆستا جبرائیل بابان لە شێخی پایهبهرز ( ربیع بن هادي المدخلي ) - خوای گەورە بیپارێزێت- دەربارەی چەند بــابەتێکی گرنگی تایبهت به كوردستان
بسم الله الرحمن الرحیم الحمدلله رب العالمين.. والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين..
- پرسیارمان له شێخی پایهبهرز (ربیع بن هادي المدخلي) كرد دەربارەی ڕاستێتی ئەوەی کە مامۆستا عبدالکریم محمد لە سلێمانی و ئەوانەی کەوا لەگەڵیدان وەکو (مەلا جومعە) و هەندێکی تر، بڵاوی دەکەنەوە بەوەی کە ئێوە ڕازی نین بە مەنهەجی (مامۆستا هۆشیار أحمد) و ئەو برایانەی تر کەوا لەگەڵیدان؛ وە بەوەی کە ئێوە وەسفمان دەکەن بە شددەت و توندی..؟!لەوەڵامدا فەرمووی: ئەمە ڕاســت نیە.
- دواتر پرسیارمان لێیکرد دەربارەی ئەوانەی کە تۆمەتبارمان دەکەن بەوەی کەوا ئێمە: "تەنزیمی سڕی" (!) و "جـاسوسین"(!)، ئایا دروستە وەسفکردنی سەلەفیەکان بە و وەسفــانە؟
فەرمووی: نەخێر ، ئەمە زەمکردنێکی زۆر توندە.
- ئەوجـا پێمان ڕاگەیاند کە هەندێ بــرا داوایان لێکردووین کە سەردانی شێخ محمد بن هادی بکەین؛ پێمان دەڵێن: "هەروەک چۆن دەچنە سەردانی شێخ ڕەبیع ئاواش بچنە سەردانی شێخ محمد بن هادی"؟
فەرمووی: سەردانی مەکەن.
وصلی الله علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه أجمعین.
نووسینی: سیروان ئەشقەڕ. مكة المكرمة 3 ڕەمەزان