? گرنگه: فه‌رمووده‌یه‌كی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - ?
فه‌رمووده‌یه‌كی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ -: پـێـنج شـت پـێـنـج شـتـی بـه‌دوا دادێـت
ئه‌و سوودانه‌ی له‌م پارچه ده‌نگیه وه‌رگیراوه: 1- فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - وه‌كو باخێكه پڕه له به‌ره‌كه‌ت و خێر و چاكه و یادی خوای گه‌وره. 2- به هێنانی ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ -، یان بیستنی ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ -، موسڵمانان صه‌ڵاوات لێده‌ده‌ن. 3- جیاوازی نێوان ئه‌هلی سوننه و ئه‌هلی بیده‌ع ده‌ست گرتنه به فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ -، وه باس كردنی فه‌رمووده‌كان و شاانازی كردنه به فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ -. 4- ئه‌هلی الحدیث له ناوی فیرقه‌ی ناجیه‌ی و تائیفه‌ی مه‌نصوره و ئه‌هلی سوننه‌یه. 5- هه‌ر قه‌ومێك به‌ڵێن و په‌یمان بشكێنن، دوژمن به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بێت. 6- چۆن و هۆكار چی بوو كه‌وا مه‌غۆله‌كان - ته‌ته‌ر - توانیان خه‌لافه‌تی عه‌باسی بڕوخێنن و موسڵمانێكی زۆر بكوژن؟! 7- هه‌ركه‌سێك حوكم به غه‌یری ئه‌وه بكات كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه ئیلا فه‌قیری و هه‌ژاری له‌ناویاندا بڵاوده‌بێته‌وه. 8- له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك پێویسته كه حوكم بكه‌ن به‌وه‌ی خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه له قورئان و سوننه‌ت. 9- حوككم كردن به قورئان و سوننه‌ت تایبه‌ت نیه ته‌نها به سه‌ركرده‌كانه‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر مامۆستای ئایینی و مامۆستا قوتابخانه و فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن دوكان و گشت موسڵمانێك. 10- حوكم كردن به‌وه‌ی خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به حاكم، به‌ڵكو له‌سه‌ر گشت موسڵمانانه كه له عه‌قیده و عیباده‌ت و له سوننه‌ت و بازرگارنی .... هتد پێویسته كار به‌وه بكه‌ن كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه. 11- هه‌ركه‌سێك و قه‌ومێك فێل له ته‌رازوو بكه‌ن ، به‌رو بووم بۆ نابێت و به‌ره‌كه‌تی تێناكه‌وێت. 12- وه هه‌رقه‌ومێك ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان زه‌كات نه‌ده‌ن خوای گه‌وره بارانیان لێ ده‌گرێته‌وه. به‌هیوای سوودی زیاتر
مامۆستا سیروان ئه‌شقه‌ڕ