? چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك ?
 
* بوونی یه‌ك مه‌تر یان به‌ قه‌د كه‌وانێك له‌ به‌هه‌شت باشتره‌ له‌ دونیا و ئه‌وه‌ی له‌ دونیاش هه‌یه‌، یان باشتره‌ له‌وه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ئاوا دایه‌.
 
* خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت - فه‌رمووده‌ی قودسی -:
- نه‌وه‌ی ئاده‌م جوێنم پێده‌ده‌ن و كه‌چی حه‌ق و مافی ئه‌وان نیه‌!
- به‌ دۆزنم ده‌خه‌نه‌وه‌ و كه‌چی ماف و حه‌قی ئه‌وان نیه‌!
 
* هیچ كه‌سێك ناچێته‌ به‌هه‌شت یان دۆزخه‌وه‌ ئیلا شوێنێكی له‌ به‌هه‌شت و دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت؛ تاوه‌كو زیاتر سوپاسگوزار بن - ئه‌هلی به‌هه‌شت-، یان زیاتر په‌شیمانی بخوازن - ئه‌هلی دۆزه‌خ -.
 
* هیچ كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نیه‌ ئیلا دوو خانووی هه‌یه‌، خانوویه‌ك له‌ به‌هه‌شت و خانوویه‌ك له‌ دۆزه‌خ.
 
** گوێ بیستی بن و سوددی زیاتر ببینن لێی.
 
? مامۆستا سیروان ئه‌شقه‌ڕ